هه‌واڵه‌كانی عێراق

بڕیاره‌ ئەندازیاران بچنە ناو بەشەکانی بەنداوێکی ژێردەستی داعشه‌وه‌ لە سوریا

چاوەڕواندەکرا ئەندازیارانی سوری کاری چاکكردنەوەی بەپەلە ئەنجامبدەن چوارشەممە (29 ئازار) لە گەورەترین بەنداوی وڵاتەکەدا کە هێزەکانی سوریای دیموکراتی لێجەنگاون دژی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) کە هێشتا زۆربەی بەنداوەکەی لەژێر دەستدایە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

تەکنیکارێك له‌ناو بیناكه‌وه‌ وتی کە کاری چاککردنەوە، کە پێکدێت لە کردنەوەی راڕەوێك بۆ دەرکردنی ئاوی زیادە بۆ کەمکردنەوەی پاڵەپەستۆی ئاو لەسەر بەنداوەکە، پێویستی بە ئەندازیارەکانە کە بچنە ناو ناوچەکانی ژێردەستی داعشه‌وه‌.

شەڕی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و داعش ترسی دروستکردووە لەسەر داڕمانی بەنداوی تەبقە، کە ئاوێکی زۆری گلداوەتەوە و لەوانەیە ببێتە هۆی لافاوێکی وێرانکەر ئەگەر بڕوخێت.

تەکنیکارەکەی ناو بیناكه‌ وتی کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لەم رۆژانەی دواییدا هەندێك کەلوپەلی نوقمی ئاوکردووە لە بەشە نزمەکانی بەنداوەکەدا.

وتیشی: "چونکە خزمەتگوزاری بەنداوەکە راگیراوە بۆ ماوەی سێ رۆژی تەواو، کەلوپەلی تەکنیکی لە بەشە نزمەکانی بەنداوەکەدا ژێر ئاو کەوتون. ئەو بەرزبوونەوەیە لە ئاستی گلدانەوەدا مانای وایە دەبێت راڕەوێك بکرێتەوە بۆ وشكردنی ئاوەکە بۆ ئەوەی کۆنەبێتەوە کە مەترسیەکی بەردەوام دروستدەکات لەسەر بەنداوەکە."

تەکنیکارەکە و روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایانگەیاند کە ژوری سەرەکی کۆنترۆڵ وێران بووه‌.

تەکنیکارەکە وتی کە ئەندازیاران گەیشتونەتە ناوچەکەی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات و "هەوڵدەدەن بچنە ناو بەنداوەکە و چاككردنی پێویست ئەنجامبدەن بەزوترین کات، ئەگەر رێگەیان پێبدرێت."

هێزەکانی سوریای دیموکرات شەڕیان راگرت بۆ ماوەی چوار سەعات دووشەممە بۆ ڕێگەدان بە تەکنیکارەکان کە بچنە ناو بیناكه‌وه‌ بۆ ئەنجامدانی کاری چاککردنەوەی بەنداوەکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

خوامان بەسە و ئەو باشترین رێکخەری کارەکانە!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌