هێزەکانی عێراق سێ بینای حکومییان گرتەوە لە گەڕەکەکانی تەنەك و ئابار لەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا سێشەممە (28 ئازار) رایگەیاند.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا فەریق عەبدولئەمیر رەشید یارەڵا بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق پێشڕەویی باش دەکەن."
وتی: "سێ بینای حکومی ئازادکراون لە گەڕەکەکانی تەنەك و ئابار، نیوەی گەڕەکی سەورە گیراوەتەوە."
یارەڵا وتی هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆمبارانی پێگەکانی داعشیان کرد و کاروانێکی ئۆتۆمبیلیان کردە ئامانج کە هەوڵیاندەدا لە سوریاوە بێنە عێراق و ئەندامانی داعشیان هەڵگرتبوو.