هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی عەرەب و کورد دووشەممە (27 ئازار) هێرشێکیان راگرت بۆ سەر بەنداوێکی گرنگی ژێردەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بۆ رێگەدان بە تیمێکی تەکنیکی کە بچێتە ناوچەکەوە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
مەترسی سەبارەت بە خۆڕاگرتنی ئەو بەنداوەی ژێردەستی داعش دروستبووە لە ناوچەکەدا دوایئەوەی شەڕ خزمەتگوزاری لە بەنداوەکەدا راگرت یەکشەممە و نەتەوە یەکگرتووەکانیش پێشتر هۆشدارییدا کە داڕمانی بەنداوەکە "کارەساتاوی" دەبێت.
هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشتی هاوپەیمانان دەجەنگن بۆ گرتنی شارۆچکەی تەبقە و بەنداوەکەی تەنیشتی لە سەر روباری فورات وەك بەشێك لە هێرشەکەیان بۆ سەر رەققەی پێگەی بەهێزی گروپەکە.
سەرچاوەیەك لە بەنداوەکە وتی تیمێکی تەکنیکی "رێژەی زیانەکە هەڵدەسەنگێنێت و ئەوەی پێویست بێت چاکی دەکاتەوە بۆ ئەوەی بەنداوەکە بكهوێتهوهگهڕ."
درەنگانی یەکشەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستیانگرت بەسەر بنکەی ئاسمانیی تەبقەدا و لەباکورەوە پێشڕەوییانکرد بەرەو شارۆچکەکە.