هه‌واڵه‌كانی عێراق

فەرەنسا: دوا هەڵمەت بەرەوە رەققەی سوریا لەم چەند رۆژەدا دەستپێدەکات

وەزیری بەرگری فەرەنسا ژۆن ئیڤ لادریان هەینی (24 ئازار) رایگەیاند چەند رۆژێکی دیکە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دوا هەڵمەتی خۆی بەروە رەقە دەستپێدەکات، کە پێگەی بەهێزی توندڕەوەکانە لە سوریا.

ناوبراو بە تەلەفزیۆنی CNEWS ی وت: "ئەمڕۆ دەتوانین بڵێین رەقە گەمارۆ دراوە و شەڕەکە لەچەند رۆژی داهاتودا دەستپێدەکات."

وتی:"شەڕێکی زۆر سەخت دەبێت، بەڵام بنەڕەتییە."

بەڵام لەسەر ئەرزی واقیع، هاوپەیمانیە کوردی و عەرەبیەکە کە پێشڕەوی شەڕەکە دەکەن هۆشداریان داوە لە لەسەر ماوەی دەستپێکردنی شەڕەکە بۆ سەر رەققە، کە بەناو "پایتەختی" داعشە لە سوریا، ئاژانسی فرانسی پرێس رایگەیاند.

هێزەکانی سوریای دیموکرات چەند مانگێکە کار دەکەن بۆ گەمارۆدانی رەققە.

وتەبێژێکی هاوپەیمانیەکە وتی هێشتا کار ماوە تەواو بێت.

تەلال سلۆ بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "هێشتا ئۆپەراسیۆنی گەمارۆدانی رەققە چەند هەفتەیەکی ماوە و ئەوەش دەبێتە دەسپێکی راگەیاندنی ئۆپەراسیۆنەکە بەفەرمی."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500