هه‌واڵه‌كانی عێراق

چەندین ئەندامی داعش کوژران لە شەڕی موسڵدا

لانیکەم 40 ئەندامی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) کوژراون لە شەڕی رۆژئاوای موسڵدا بەرەبەیانی چوارشەممە (22 ئازار)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "هێزی ئاسمانی عێراق و فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەش پێگەی داعشیان تێکشکاند لە باشوری رۆژئاوای موسڵ لەگەڵ چەند جبەخانەیەك کە گروپەکە چەك و موشەك و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی تێدا هەڵدەگرت."

رەسوڵ وتی: "هێزەکانی عێراق هەروەها ئۆپەراسیۆنێکی وردی بەرنامە بۆداڕێژراویان دەستپێکرد و پێشڕەویانکرد بۆ ناو گەڕەکی یابەسات و بەتەواوی سێ رێگای سەرەکیان گرتەوە کە دەچن بۆ باب سنجار و گەڕەکی عروبە و زەنجیلی."

وتیشی کە ئەندامانی داعش داوایانلێکراوە "چەکەکانیان دابنێن و خۆیان بەدەستەوە بدەن بۆ ئەوەی عادیلانە دادگایی بکرێن."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500