هێزەکانی عێراق پێشڕەویانکرد دژی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە موسڵ و قەناس بەدەستیان جێگیرکردووه لە شاری موسڵی کۆن بۆ بەئامانجگرتنی توندڕەوەکان، ئەفسەرانی عێراق سێشەممە (21 ئازار) رایانگەیاند.
هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئێستا دژی داعش شهڕدهكهن لە بهشه كۆنهكهی شار، کە پێدەچێت لهوێ سەدان هەزار مەدەنی نیشتهجێ بن، لەکاتێکدا هێزی دژە تیرۆر شهڕدهكات بۆ گرتنەوەی ناوچەی زیاتر لە رۆژئاوای موسڵ.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق سێشەممە رایگەیاند کە هێزەکانی دژە تیرۆر ناوچەکانی ریسالە و شەقەق نابلوسیان گرتۆتەوە لە رۆژئاوای موسڵ.
لە شاری کۆندا، "چەندین قەناس بەدەست" جێگیرکراون لەسەربانی بیناکاندا بۆ کردنەئامانجی توندڕەوەکان لهكاتێكدا هێزەکانی عێراق هەوڵدەدەن پێشڕەویبکەن بەرەو مزگەوتی نور، ئهو شوێنهی له 2014 دا سهرۆكی داعش ئەبوبەکر بەغدادی تاكه دهركهوتنی جهماوهری زانراوی لێكرد و لهوێدا داوای لە موسڵمانان کرد "گوێڕایەڵی" بن.