هێزه‌كانی عێراق رژانه‌ناو كۆمه‌ڵێك ناوچه‌ی تری ژێرده‌ستی دوژمنه‌وه له به‌ره‌به‌یانی پێنجشه‌ممه (16 ئازار) و به‌مه‌ش ده‌ستكه‌وته‌كانیان زیاتركرد له شه‌ڕی رزگاركردنی دواهه‌مین قه‌ڵای "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)دا له عێراق.
وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ، به دیارونای وت: "یه‌كه تایبه‌ته‌كانی سوپا و ده‌زگای دژه‌تیرۆر پێشڕه‌وییان كرد بۆ ناو چه‌ندین ناوچه له گه‌ڕه‌كه‌كانی ریساله، حه‌دید، وادی ئه‌لعه‌ین و موسڵی نوێ و سێ بنكه‌ی داعشیان وێران‌كرد و ژماره‌یه‌كی زۆریان له ئه‌ندامانی گروپه‌كه كوشت."
وتی له‌هه‌مانكاتیشدا شه‌ڕه‌كان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر هێڵه‌كانی روبه‌ڕووبوونه‌وه له به‌شه كۆنه‌كانی شاره‌كه‌دا، باب سنجار و نابلوس.
ره‌سوڵ وتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌مڕۆ بوونه‌هۆی گرتنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ناوچه‌ی كه‌ره‌ج و وتیشی ئێستا هێزه‌كانی عێراق ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر کەناری خۆرئاوای روباری دیجله‌دا دوای رزگاركردنی شارۆچكه‌ی بادوش.
هه‌روه‌ها وتی: "په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی گروپه‌كه كه هێشتا له‌ناو گه‌ڕه‌كه رزگارنه‌كراوه‌كانی خۆرئاوای موسڵدان له‌گه‌ڵ دونیای ده‌ره‌وه به‌ته‌واوی پچڕاوه."