نزیكه‌ی 100,000 كه‌س له خۆرئاوای موسڵ هاتونەتەوە دەرەوە له‌ماوه‌ی كه‌متر له سێ هه‌فته‌دا له‌كاتێكدا هێزه‌كانی عێراق به‌رده‌وامن له پێشڕه‌ویکردن بۆناو شاره‌كه و رۆژانه سه‌ركه‌وتنی زیاتر به‌ده‌ستدێنن له‌دژی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش).
له‌نێوان 25 شوبات و 15 ئازاردا زیاتر له 97,000 كه‌س له خۆرئاوای موسڵ ئاواره‌بوون، رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند رۆژی چوارشه‌ممه (15 ئازار) له‌سه‌ر ئه‌كاونته فه‌رمیه‌كه‌ی له تویته‌ر.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی فرانس پرێس، رێكخراوه‌كه وتیشی ئاماره‌كانی حكومه‌تی عێراق ئه‌وه پیشانده‌ده‌ن كه زیاتر له 116,000 كه‌س له خۆرئاوای موسڵه‌وه به جێگایه‌كدا بۆ پشكنین تێپه‌ڕیون له باشوری شاره‌كه.
پیاو و ژن و منداڵ به كه‌لوپه‌له‌كانیانه‌وه هه‌ندێكجار بۆ چه‌ند كاتژمێرێك به‌پێ رێده‌كه‌ن، پێشئه‌وه‌ی بگه‌نه خاڵه‌كانی پشكنینی هێزه ئه‌منیه‌كان.
له‌وێوه ده‌توانن به پاس یان پیكاب خۆیانبگه‌یه‌ننه كه‌مپه‌كان پاشئه‌وه‌ی پیاوه‌كان به پشكنینێكی سه‌ره‌تاییدا تێده‌په‌ڕن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ داعشدا هه‌یه.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ، به دیارونای وت كه رۆژی چوارشه‌ممه هێزه‌كانی عێراق به پشتیوانیی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ناوچه‌كانی پرده كۆنه‌كه و ره‌ئس ئه‌لخه‌یریان له‌سه‌ر روباری دیجله رزگاركرد.
وتیشی: "هه‌روه‌ها پێشڕه‌وییان كرد به‌ره‌و بورجی روناكییه مێژووییه‌كه و ناوچه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری مزگه‌وتی نوریشیان گرته‌وه كه سه‌ركرده‌ی داعش ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خوتبه‌یه‌كی لێدا دوای ده‌ستگرتن به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا."
هه‌روه‌ها وتی: "ره‌نگه به‌مزوانه رزگاركردنی مزگه‌وته‌كه و بورجی روناكییه‌كه‌ش رابگه‌یه‌نین، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی هێزه‌كانمان به‌خێرایی پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن و شانه‌كانی داعش دادەڕمێن."