هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوە یەکگرتووەکان: رژیمی سوریا سەرچاوەی ئاوی دیمەشقی بۆردومانکرد

رژێمی سوریا بەئەنقەست بۆردومانی سەرچاوەی ئاوی عەین فیجەی کرد لە کانونی یەکەمدا، کە بووە هۆی بێئاوکردنی پێنج ملیۆن کەس لە دیمەشق، رێکخراوی لێپرسینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان سێشەممە (14 ئازار) رایگەیاند و هێرشەکەشی وەك "تاوانی جەنگ" ناساند.

لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە رووداوەکە، کۆمسیۆنی لێپرسینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سوریا پشتڕاستیکردەوە کە بۆردومانکردنی کانیەکە لەلایەن هێزی ئاسمانی سوریاوە ئەنجامدراوە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

راپۆرتەکە وتەکانی رژێمی رەتکردەوە کە شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن ئاوەکەیان پیسکردبێت.

نزیکەی پێنج ملیۆن و نیو کەس لە دیمەسق و دەوروبەری بێ ئاو کران کاتێك شەڕ توندبۆوە لە وادی بەرەدا لە نزیك دیمەشق لە کۆتایی کانونی یەکەمدا.

لێکۆڵەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە هەرگیز رێگەیانپێنەدرا بچنە سوریا تا راپۆرتەکەیان پشتببەستێت بە چاوپێکەوتن و بەڵگەنامەکان، وتیان کە هیچ "نیشانەیان نەدۆزیوەتەوە ئاوەکە پیس کرابێت" پێشئەوەی سەرچاوەکە بۆردومانبكرێت لە 23 کانونی یەکەمدا.

راپۆرتەکە رایگەیاند کە دوابەدوای بۆردومانەکە، ئاوەکە پیس بووە، دوایئەوەی پارچه‌یه‌كی بۆمب زیانیگەیاند بە عەمباره‌كانی سوتەمەنی و کلۆر.

راپۆرتەکە بڵاویکردەوە كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئامادەبوونی چەکدارەکان لەسەر سەرچاوەکە ئامانجێکی سەربازی بووه‌، به‌ڵام ئه‌و زیانه‌ی خوڵقاندویه‌تی "زۆر گەورەتربووە لەو سووده‌ سەربازیەی كه‌ پێشبینیکراوە یان بەدەستهاتوو."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500