هێزەکانی عێراق سێشەممە (14 ئازار) رایانگەیاند کە پێشڕەویی گەورەیان کردووە لە شەڕی گرتنەوەی شاری موسڵی کۆندا لەدەست "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش).
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت هێزە عێراقیەکان وێستگەی شەمەندەفەری موسڵیان گرتەوە کە لەکارکەوتووە لەوکاتەوەی داعش دەستی بەسەر شارەکەدا گرت ساڵی 2014، ههروهها چوارشهمه بازاڕێك و شەقامی مەعاش و ژمارەیهك بینای حکومیش.
رەسوڵ وتی: "شاری موسڵی کۆن ئێستا لەژێر کۆنتڕۆڵی [عێراق] دایە."
وتیشی شەڕەکە لەئێستادا تەرکیزی کردۆتەسەر ناوچەکانی باب حەدید و باب ئەبیەز، دواهەمین دوو ناوچە پێشئەوەی هێزەکانی عێراق بگەنە قەراغی روباری دیجلە.
رەسوڵ وتی: "هێزەکانمان چەکی سوك و مامناوەندی بەکاردێنن بۆ پاراستنی ژیانی خەڵکی مەدەنی بەهۆی چڕیی دانیشتوانەوە لە ناوەڕاستی شارەکەدا کە دوژمن خۆی لەناو دانیشتواندا دەشارێتەوە."