شهڕهكانی سوریا بوونهتههۆی كوشتنی زیاتر لە 320,000 کەس لەوكاتهوەی هەڵگیرساوە شەش ساڵ لەمەوبەر، روانگەی سوری بۆ چاودێری مافی مرۆڤ فۆرژی دووشەممە (13 ئازار) رایگەیاند.
روانگەکە رایگهیاند كه مردنی 321,358 کەسی تۆمارکردووە لەوکاتەوەی جەنگەکە دەستیپێکردووه، مانگی ئازاری 2011، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە.
ئەوانەی کوژراون 96,000 یان مەدەنی بوون، لهنێویاندا زیاتر لە 17,000 منداڵ.
ئەو ژمارەیە زیادبوونی 9,000 کەسی بەخۆیەوە بینی لە کانونی یەکەمەوە، لەوکاتەوەی ئاگربەستێکی سەرتاسەری راگەیەنرا.
سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی: "خەڵکێکی کەم مردووە لە سێ مانگدا لەوکاتەوەی ئاگربەستەکە راگەیندراوە. مردنەکان نەوەستاون، بەڵام خاوتربوونهتهوه لەماوەی چەند مانگی رابردودا."
یونیسێف رۆژی دوشەممە رایگەیاند کە کەیسی ئەو منداڵانەی کوژراون و ئازاردراون و ناونوسکراون بۆ ناو گروپە چەکدارەکان لە "بەرزترین پلەدا بووە" لە 2016 دا.
ئهم رێکخراوەی سهربه نەتەوە یەکگرتووەکان مردنی بههۆكاری توندوتیژیی لانیکەم 625 منداڵی تۆمارکرد ساڵی رابردوو، کە %20 بەرزبووەتەوە بە بەراود بە ساڵی 2015، ههروهها زیاتر لە 250 قوربانییش لەناو یان لەنزیك قوتابخانەیەكدا کوژراون.
لانیکەم 850 منداڵ ناونوسکراون بۆ بهشداریكردن لە شهڕهكاندا، له زۆر حاڵهتدا وەك پیاوکوژ و خۆکوژ -- زیاتر لە دوو هێندەی ژمارەكه له 2015 دا.
رێکخراوەکە رایگەیاند کە 2.3 ملیۆن منداڵی سوری وەكو ئاوارە دەژین لە وڵاتانی دراوسێدا، لەکاتێکدا 280,000 منداڵی تریش هێشتا لەژێر گەمارۆدا دەژین لە سەرانسەری سوریادا، کە هیچ دەستیان ناگات بە خواردن و دەرمان.