له‌كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی جیهانیی ده‌ستپێشخه‌ریدا رۆژی چوارشه‌ممه (8 ئازار)، شاژنی ئه‌رده‌ن، رانیا، داوای له خه‌ڵك كرد ددان بنێن به توانیایی و به‌ڵێنه‌كانی ژنانی عه‌ره‌بدا، به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی تایمزی ئه‌رده‌ن رۆژی پێنجشه‌ممه (9 ئازار).
شانزه‌هه‌مین خه‌ڵاتی جیهانیی رابه‌رایه‌تی، له‌لایه‌ن رێكخراوی ده‌نگه زیندووه‌كانه‌وه، كه له واشنتۆن به‌ڕێوه‌چوو، به‌خشرا به ژنانی رابه‌ر له جیهاندا، له‌بواره‌كانی وه‌ك تواناسازیی ئابوری و په‌ره‌پێدانی سیاسی و مافی مرۆڤدا.
له وتارێكدا كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ی، شاژن رانیا ئاماژه‌یكرد به نه‌هامه‌تیه‌كانی ژنان و كچان له ناوچه پڕناكۆكی و ناسه‌قامگیره‌كاندا له سه‌رتاسه‌ری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له عێراقه‌وه بۆ یه‌مه‌ن و سوریا.
خاتو رانیا جه‌ختیكرده سه‌ر ئه‌و رۆڵه زیندووه‌ی خوێندن ده‌یبینێت له ده‌رهێنانی ئه‌و ژنانه له واقعیه‌تی تاڵیان به به‌خشینی "ئه‌و زانسته‌ی پێویستیانه بۆ سه‌ركه‌وتن" پێیان.
داواشی له خه‌ڵك كرد به‌شداریبكه‌ن له باشتركردنی ئایینده‌ی كچان و ژنانی عه‌ره‌ب و موسڵماندا به روانین لێیان له رونگه‌یه‌كی تره‌وه. له‌جیاتی وێناكردنیان وه‌ك لاواز و ملكه‌چ، داوایكرد وه‌ك كه‌سانێك سه‌یریانبكه‌ن كه گۆڕانی به‌چاو دێننه‌كایه‌وه.
وتی: "یه‌كێك له‌و رێگایانه‌ی هه‌ر یه‌كێك له ئێوه ده‌توانێت كۆمه‌ك پێشكه‌شبكات ته‌حه‌داكردنی حوكمدانه پێشوه‌خته‌كانه. به‌ره‌نگاریی ئه‌و وێنا كلێشه‌ییانه بكه‌ن كه ده‌لكێنرێن به ژنانی عه‌ره‌به‌وه: له‌لایه‌ك به‌زه‌ییهاتنه‌وه پێیاندا وه‌ك بێده‌سه‌ڵات و ملكه‌چ و له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ژماركردنیان وه‌ك مه‌ترسی."
هه‌روه‌ها شاژن سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و توندڕه‌وانه‌ی كرد كه به‌ناوی ئیسلامه‌وه تاوان ئه‌نجامده‌ده‌ن و ئه‌و وێناكردنه‌ی شا عه‌بدوڵای دووپاتكرده‌وه كه ئایدیۆلۆژیاكه‌یان ناوده‌بات به "ئیسلامی ساخته".