بەرەی نوسرە، کە ئێستا خۆی ناوناوه بەرەی فەتح ئەلشام، رۆژی یەکشەممە (12 ئازار) رایگەیاند کە ئه‌و دوو تەقینەوەیه‌ی ئەنجامداوە کە زیاره‌تكه‌رانی کردە ئامانج لە دیمەشق و بووە هۆی کوژرانی 74 کەس، ئاژانسی فرانس رایگەیاند.
روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند کە 43 زیاره‌تكه‌ری عێراقی لەنێو کوژراواندا بوون کاتێك بۆمبێکی چێنراو تەقیەوە له‌وكاته‌دا کە پاسێك زیاره‌تكه‌رانی شیعەی پێ‌بوو به‌ناوچەی بان ئه‌لسه‌غیردا تێپه‌ڕی له به‌شه دێرینه‌كه‌ی شاری دیمەشق و کەسێکی خۆکوژ خۆی تەقاندەوە.
بەگوێرەی روانگەکە 11 راگوزه‌ر و هەشت منداڵ لەنێو کوژراواندا بوون، لەگەڵ 20 ئەندامی هێزەکانی لایەنگری رژێم.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند کە نزیکەی 40 عێراقی کوژراون.