هه‌واڵه‌كانی عێراق

هاوپەیمانانی دژە داعش لە 22 ئازار کۆدەبنەوە

هەر 68 ئەندامی هاوپەیمانی جیهانی دژی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بڕیارە 22 ی ئازار کۆببنەوە، ئەوەش یەکەم کۆبوونەوەیە هەموو وڵاتانی ئەندام ئامادەی دەبن لە کانونی دوومی 2014 وە، ئاژانسی فرانس پرێس لە (9 ئازار) لە راپۆرتێکدا رایگەیاند.

کۆبوونەوەکە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە واشینگتۆن دەبەسترێت بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا رێکس تایلێرسۆن.

کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە هاوپەیمانان لە ناو شاری موسڵ دژی داعش دەجەنگن، هەروەها چواردەوری داعشیان داوە لە رەققە، کە پێگەی بەهێزی گروپەکەیە لە سوریا.

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان سەرۆکایەتی هەوڵە سیاسیەکان دەکەن بۆ ئارامکردنەوەی عێراق و سوریا دوای ئەوەی لە رووی سەربازیەوە پێگە بەهێزەکانی گروپە لەناودەبەن.

وەزیرەکان زانیاری بە ئەندامەکان دەدەن لەسەر ئەوە پێشڕەویانەی لە شەڕەکەدا کراون، هاوکات خوازیارن بیرۆکەی نوێ بەدەستبخەن بۆ بەرەنگاربونەوەی پروپاگەندەی گروپەکە لەسەر ئینتەرنێت و بڵاوبونەوەیان لەدەرەوەی ناوچە سەرەکیەکانیان و چۆن گروپەکە شەرڤانەکانیان وەردەگرێت.

دوای کۆبوونەوەکەی (22 ئازار)، گروپێکی کاری هاوپەیمانیەکە و ئەفسەرە سەربازیەکانیان رۆژێ دواتر لە 23 ئازار کۆدەبنەوە بۆ زیاتکردنی زانیاری و خستنەڕوی پلانەکان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500