هه‌واڵه‌كانی عێراق

بڕیارە گەڕێکی نوێی وتوێژەکانی سوریا بکەوێتە 23 ئازارەوە

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا ستیفان دیمەستورە چوارشەممە (8 ئازار) بانگهێشتی رژێمی سوریا و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی کرد بۆ دەستپێکردنەوەی وتوێژی ئاشتی لە جنێڤ لە 23 ئازاردا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

دیمەستورە بەروارەکەی راگەیاند دوای نوسینی راپۆرتێك بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئەنجامەکانی دواین گەڕی وتوێژەکان بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی شەش ساڵەی سوریا.

دیمەستورە دوای کۆبونەوەکە وتی: "مەبەستی ئێستام هێنانەوەی بانگهێشتکراوانە بۆ جنێڤ بۆ گەڕی پێنجەم و بەرواری 23 ئازارمان کردووە بە ئامانج."

وتیشی کە گەڕی نوێ تەرکیزدەکاتە سەر حوکمڕانی، پرۆسەگەلی پەیوەست بە دەستورەوە، هەڵبژاردنەکان و روبەڕوبونەوەی تیرۆریزم و لەوانەیە گفتوگۆش سەبارەت بە پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە ئەنجامبدرێت.

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی لەکاتێکدا هیچ "موعجیزەیەك" روینەداوە لە دواهەمین گەڕدا، "زۆر زیاترمان بەدەستهێناوە لەوەی زۆربەی خەڵکی پێشبینی دەکرد بتوانین بەدەستی بهێنین."

وتیشی کە "کەس نەڕۆشت. هەمووان مانەوە. بەتەرکیز بوون. بەرنامەیەکمان هەیە. سەقفێکی زەمەنیمان داناوە و تا رادەیەك رێککەوتن هەیە تەنانەت لەبارەی ناوەڕۆکەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500