هێزەکانی عێراق دەستیانگرت بەسەر زیندانێکی باکوری خۆرهەڵاتی موسڵدا کە دەوترێت "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بەسەدان کەسی تێدا لەسێدارەداوە و ژنانی ئێزدیی تێدا دەستبەسەرکردووە، ئاژانسی فرانس پرێس چوارشەممە (8 ئازار) رایگەیاند.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند هێزەکانی فیرقەی زرێپۆشی 9 و هێزی نیمچهسهربازیی فورقات عەباس زیندانی بادوشیان لە گروپەکە سهندهوه.
فەرماندەییەکە روونینەکردەوە ئایا لەکاتی دەستبەسەرداگرتنیدا کەس لەنێو زیندانەکەدا دەستبەسەربووە یان نا.
بەگوێرەی [رێکخراوی] چاودێریی مافی مرۆڤ، لە 10 حوزەیرانی 2014 دا داعش زیاد لە 600 زیندانیی لە زیندانی بادوش كوشت، كاتێك زۆریلێکردن له لێواری کەندێکدا چۆکدابدەن پێش ئەوەی پاڵیان پێوەبنێن و دواتر ئاگر لە جەستەیان بەربدهن.
هەمان ساڵ، پەرلەمانتاری عیراقی، ڤیان دەخیل، وتی گروپەکە زیاد لە 500 ژنی ئێزدیی دەستبەسەرکردووە لە بادوش.