هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق دەستدەگرن بەسەر حەشارگەیەکی چەك و تەقەمەنی داعشدا لە بەغدا

هێزەکانی عێراق دەستیانگرت بەسەر هێلەکێکی بۆمبڕێژکراو و عەمبارێکی چەك و تەقەمەنی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)دا لە هێرشێکدا لە باشوری بەغدا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا سێشەممە (7 ئازار) رایگەیاند.

فەرماندەییەکە لە راگەیەندراوێکدا وتی: "هێزێکی فیرقەی یەك ئۆپەراسیۆنێکی پشکنینی ئەنجامدا لەسەر سنوری نێوان بەغدا و دیالە لە رۆژهەڵاتی پایتەختدا و حەشارگەیەکی چەك و تەقەمەنی داعشیان دۆزیەوە."

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە حەشارگەکە تفەنگ، چەكی سوك و مامناوەند، تەقەمەنی، نۆ دەبەی تەقەمەنی بەهێز، هێلەکی بۆمبڕێژکراو و 24 ئارپیجی و بۆمبی قەبارە جیاوازی تێدابوو.

فەرماندەییەکە وتیشی کە ئۆپەراسیۆنەکە بەپشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری ئەنجامدراوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500