هه‌واڵه‌كانی عێراق

رژێمی سوریا لە حەلەب پێشڕەویی دەکەن بەرەو رووی داعش

ئەو هێزانەی رژێمی سوریا کە شەڕ لەگەڵ "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دەکەن لە پارێزگای حەلەبی باکور لە وێستگەیەکی ئاوی سەرەکی و فڕۆکەخانەیەکی سەربازیی نزیکبوونەتەوە، ئاژانسی فرانس پرێس سێشەممە (7 ئازار) رایگەیاند.

وێستگەی ئاوی خەفسە ئاو بۆ حەلەب دابیندەکات. خەڵکی ئەو شارەی ژێردەستی رژێمیش زیاتر لە 50 رۆژە بێ ئاوی بۆریین لەوکاتەوەی داعش بڕیویەتی.

روانگەی سوریی بۆ چاودێری مافی مرۆڤ رایگەیاند: "هێزەکانی رژێم لەئێستادا لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی سەربازیی جەڕاح و شارۆچکەی خەفسە و وێستگەی ئاوییەکەن."

روانگەکە بە ئاماژەکردن بە دوو ناوچەی ژێردەستی داعش رایگەیاند: "هیچ گوندێك لەنێوان هێزەکانی رژێم و شارۆچکەی خەفسە یان شارۆچکەی دێر حافردا نەماوە."

سەرچاوەیەکی ئەمنی رژێم پشتڕاستیکردەوە کە سوپا "پێشڕەوی بەرچاو"ی کردووە لە خۆرهەڵاتی پارێزگای حەلەب، دووشەممە 20 گوند و ناوچەی گرت نزیكبۆتەوە " لە قەراغی خەفسە و بەشی خۆرئاوای رووباری فورات".

شاڵاوی رژێم لە پارێزگای حەلەب هێرشی ئاسمانی چڕوپڕ و تۆپبارانی لەخۆگرتووە، کە بۆتە هۆی کۆڕەوی خەڵکی مەدەنی.

نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند لە 25 شوباتەوە لانیکەم 26,000 هەڵاتوون، کە زۆریان روویانکردۆتە شارۆچکەی مەنبیج و گوندەکانی دەوروبەری، کە لەژێردەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتدان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500