هه‌واڵه‌كانی عێراق

یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتوەکان لە 5 نیساندا کۆنفرانسی سوریا ئەنجامدەدەن

یەکێتی ئەوروپا کۆنفرانسێك دەربارەی قۆناغی دوای شەڕ و داهاتووی سوریا لەگەڵ نەتەوە یەکگرتوەکان لە بروکسل لە 5 نیساندا ئەنجامدەدات، ئاژانسی فرانس پرێس دووشەممە (6 ئازار) رایگەیاند.

بەرپرسی پەیوەندییە دەرەکییەکان فێدێریکا مۆگێرینی وتی کۆنفرانسەکە، کە دوای کۆبوونەوەیەکی هاوشێوە دێت لە سەرەتای ئەمساڵدا و لە لەندەن، "دۆخی هەرێمی و ئەو دۆخانە تاوتوێ دەکات کە بە گوێرەی ئەوە هاریکاری قۆناغی دوای شەڕ دابینبکرێت کەی قۆناغێکی گواستنەوەی سیاسیی راستەقینە هاتەئاراوە".

یەکێتی ئەوروپا هەمیشە پشتگیری هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتوەکانی کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە سوریا، کە لە سەرەتای 2011وە بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی 310,000 کەس و ئاوارەبوونی ملیۆنەها.

بەگوێرەی نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان ستیفن دی میستورا، لە دوایین گەڕی گفتوگۆکانی جنێف کە هەینی بوو، کە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرپەرشتی دەکرا، دیمەشق و ئۆپۆزسیۆن رێكکەوتن لەسەر "بەرنامەیەکی روون" بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ.

وتی پێشڕەوی بەدەستهاتووە و هیوای خواستووە بتوانێت لەکۆتایی ئەم مانگەدا هەردوولا بانگهێشت بکاتەوە بۆ جنێف بۆ گەڕێکی نوێی گفتوگۆکان.

گفتوگۆکانی ئاشتی جنێف هاوکاتن لەگەڵ دانوسانەکانی ئەستانە لە کازاخستان، کە روسیا و تورکیا سازیاندا و ئامانجی هێشتنەوەی ئەو ئاگربەستە لاوازەیە کە لە کانونی یەکەمدا بەدەستهات دوای ئەوەی هێزەکانی رژێم حەلەبیان گرتەوە.

وا چاوەڕواندەکرێت کۆبوونەوەیەکی نوێ لە ئەستانە ئەنجامبدرێت پێش گفتوگۆی داهاتوی جنێف.

بەرپرسانی ئەوروپا وتیان یەکێتی ئەوروپا پێشبینی دەکات سەرۆکی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەنتۆنیۆ گوتێرۆ بەشداری گفتوگۆکانی بروکسل بکات لە نیساندا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵا لە زۆرینەی ئەو وڵاتانەی بەشداری کۆنفرانسەکەی لەندەنیان کرد لە شوباتی 2016دا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500