هه‌واڵه‌كانی عێراق

دوو هێرشی خۆکوژیی داعش 15 کەس لە باکوری سوریا دەکوژن

دوو هێرشی خۆکوژیی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) 15 کەسیان لە پارێزگای حەلەبی باکوری سوریا کوشت، ئاژانسی فرانس پرێس یەکشەممە (5 ئازار) رایگەیاند.

روانگەی سوریی بۆ چاودێری مافی مرۆڤ رایگەیاند هێرشبەرێكیان درەنگانێکی شەممە ئۆتۆمبیلێکی لەنزیك شارۆچکەی دێر حافری ژێردەستی داعش تەقاندەوە، کە هەشت چەکداری هاوپەیمانانی رژێمی کوشت.

داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتەئەستۆ.

دێر حافر لەسەر رێگەیەکی سەرەکییە کە شاری حەلەب بە شارۆچکەی خەفسەی ژێردەستی داعشەوە دەبەستێتەوە، وێستگەیەکی سەرەکی لێیە کە ئاو دەنێرێت بۆ حەلەب و ناوچەکانی دیکە لە خۆرهەڵات، بۆ رەققە.

دانیشتوانی شاری حەلەب ماوەی 48 رۆژە بێ ئاوی بۆری ماڵان بوون لەوکاتەوەی داعش سەرچاوەی ئاوەکەی بڕی.

یەکشەممە، فڕۆکە جەنگیەکانی رژێم و هاوپەیمانانی پێگەکانی داعشیان بۆمبارانکرد بۆ پشتیوانیکردن لە هێزەکانیان، کە تا دووری نۆ کیلۆمتر لە خەفسەوە پێشڕەوییان کردبوو، روانگەکە رایگەیاند.

بەڕێوەبەری روانگەکە رامی عەبدولڕەحمان وتی ئەوان تەنیا شەش کیلۆمەتر لە وێستگەی ئاوەکەوە دووربوون.

لە هێرشی دووەمدا، داعش رایگەیاند چەکدارێك "پشتێنە بۆمبڕێژکراوەکەی تەقاندەوە" لە شارۆچکەی عەزازی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن، کە ئەویش لە پارێزگای حەلەبە.

روانگەکە رایگەیاند هێرشە خۆکوژییەکە "حەوت چەکداری کوشت و چەندینی دیکەی بریندارکرد، کە هەندێکیان لە دۆخێکی هەستیاردا بوون".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500