هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوە یەکگرتووەکان: 66,000 کەس ئاوارە بوون لە دواین شەڕی باکوری سوریادا

بەگوێرەی نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی، 66,000 کەس بەهۆی شەڕەوە ئاوارە بوون لە دوو بەرەی باکوری سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس یەکشەممە (5 ئازار) رایگەیاند.

نوسینگەکە وتی: "ئەم ژمارەیە 40,000 کەسی شاری باب و شارۆچکەی تەدوفی نزیك ناوچەکە لەخۆدەگرێت، لەگەڵ 26,000 کەس لە کۆمەڵگاکانی رۆژهەڵاتی باب،" لە باکوری پارێزگای حەلەب.

شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەپاڵپشتی تورکیا شاری بابیان لە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) سەندەوە لە 23 شوباتدا.

نوسینگەکە رایگەیاند کە 39,766 کەس ئاوارەی شارۆچکەکە لە باکورەوە هەڵهاتون بەرەو ناوچەکانی باکوری ژێر دەستی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی تر و "ژەهری زۆری" بۆمبە نەتەقیوەکان و بۆمبی چێندراوی کە لەلایەن ئەو توندڕەوانەی پاشەکشەیانکردووە دانراوە هەوڵەکانی گەڕانەوەی ئاڵۆزکردووە.

نوسینگەکە بڵاویکردەوە کە لە 25 شوباتەوە، 26,000 کەسی تر لە توندوتیژی هەڵهاتوون لە رۆژهەڵاتی باب کە هێزەکانی رژێمی سوریا هێرشێکیان لەوێوە دەستپێکردووە دژی داعش.

زۆربەی ئەو خەڵکانە ئاوارەی ناوچەکانی دەوروبەری مەنبەج بوون، ئەو شارۆچکەیەی کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە کۆنتڕۆڵکراوە.

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ یەکشەممە رایگەیاند کە 30,000 کەس ئاوارە بوون بەهۆی شەڕی نێوان رژێم و داعشەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500