348 شەڕکەری عێراق دەرچوون پێنجشەممە (2 ئازار) لە کۆرسی ئاژانسی دژە تیرۆر لە ئاهەنگێکدا کە لە لایەن ئەکادیمیای دژە تیرۆرەوە ئەنجامدرا لە بەغدا.
بەشداربوان کە کۆرسەکەیان تەواوکرد، بە ناوی "مژدەی سەرکەوتن"، لەلایەن مامۆستایانی عێراقی و راوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە مەشقیانپێکرا.
سەرۆکی ئاژانسەکە، فەریق تالیب شەغاتی، وتی: "ئەو شەڕکەرانە جێگیرکراون لەگەڵ یەکەکانی ئاژانسەکەدا و بەشداریدەکەن لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی موسڵ."
شەغاتی داوای لە دەرچوان کرد ئەرکەکانیان بە هاوکاری لەگەڵ دانیشتوانی موسڵ ئەنجامبدەن و وریابن زیان بە ژێرخان نەگەیەنن.