وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەینی (3 ئازار) ئاشکرایکرد کە ئێستا سیستەمی دۆزینەوەی مادە هۆشبەرەکان بەکاردێت لە هەموو دەروازە سنووریەکانی عێراقدا.
بەرپرسی دەروازە سنووریەکان، لیوا سامی سودانی، وتی: "دەستمانکردووە بە بەکارهێنانی سیستەمی دۆزینەوەی مادە هۆشبەرەکان لە دەروازە سنووریەکان و فڕۆکەخانەکاندا."
سودانی وتی: "ئامێرە نوێکان تەکنەلۆژیای سکانی ئایۆن بەکاردەهێنن کە دەتوانن ئەو مادە هۆشبەرانە دەربخەن کە بەقاچاخ دێنە ناو عێراقەوە لەڕێگەی دەروازە سنووریەکانەوە." وتیشی کە سیستەمە نوێکە جێگیرکراوە لە چەندین دەروازەی سنوریی جیا دوای بەکارهێنانیان لە فڕۆکەخانەکاندا لە بەغدا و بەسرە و نەجەف.