هه‌واڵه‌كانی عێراق

رژێمی سوریا نەمردودی دێرین دەگرێتەوە لە داعش

هێزەکانی رژێمی سوریا بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان پێنجشەممە (2 ئازار) گرتنەوەی نەمردودی تەواوکرد لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند کە داعش بەتەواوی پاشەکشەی کردووە لە بیابانی شارەکە دوای مینڕێژکردنی چەند ناوچەیەك.

سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی: "سوپای سوریا هێشتا گەڕەکەکان لە مین پاکدەکاتەوە و هێشتا بەتەواوی شارەکەدا بڵاونەبۆتەوە."

میدیاکانی دەوڵەت رایانگەیاند کە هێزەکانی رژێم "نەمرودیان کۆنتڕۆڵکردۆتەوە لەگەڵ ناوچەکانی دەوروبەری دوای زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتوی سەربازی."

داعش یەکەم جار لە ئایاری 2015 دا دەستی بەسەر شارەکەدا گرت بەڵام دواتر لە ئازاری 2016 دا دەرپەڕێنرا، پاشان نەمرودی گرتەوە لە کانونی یەکەمدا کاتێك هێزەکانی رژێمی سوریا تەرکیزیانکردە سەر ناوچەی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە رۆژهەڵاتی حەلەب.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500