هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئاڵای عێراق دەشەکێتەوە لە ناوچە نوێكانی رۆژئاوای موسڵدا

پێشڕەویی نوێ بەدەستهاتووە لە پرۆسەی رزگارکردنی رۆژئاوای موسڵدا لەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا پێنجشەممە (2 ئازار) رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، فەریق عەبدولئەمیر یاره‌ڵا، بە دیارونای وت: "هێزەکانمان ئاڵای عێراقیان هەڵکرد لەسەر سێ ناوچەی نوێ لە گەڕەکی جەوسەق، وادی حەجەر و باب سنجار لە رۆژئاوا و باشوری رۆژئاوا له‌ به‌شی خۆرئاوای موسڵ."

وتیشی لانیکەم 65 ئەندامی داعش کوژراون لە دوایین ئۆپەراسیۆنەکاندا.

یاره‌ڵا وتی: "هەروەها هێرشێکی زۆر گەورەمان دەستپێکردووە بۆ لابردنی مین و بۆمبی دەستكرد و پاشماوەکانی شه‌ڕ."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500