هه‌واڵه‌كانی عێراق

قاعیدە کوژرانی مەسری سەرکردەی باڵای پشتڕاستکردەوە لە سوریا

قاعیدە ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە سەرکردەی باڵای رێکخراوەکە، ئەبو خه‌یر مەسری، کە پێدەچێت دووەم سەرکردەی باڵای رێکخراوەکە بێت، کوژراوە لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە (2 ئازار) رایگەیاند.

دوو لقی گروپە جیهادیەکە، لەنێویاندا گروپی قاعیدە لە نیمچە دورگەی عەرەب، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە کە مەسری لەڕێگەی درۆنێکەوە کوژراوە لە سوریا.

مەسری زاوای دامەزرێنەری قاعیدە ئوسامە بن لادنە و پێدەچێت جێگری ئەیمەن زەواهیریش بێت.

گروپی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا رایگەیاند کە هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیمانان لە 26 شوبات مەسری کوشتووە لە شارۆچکەی مەستومەی پارێزگای ئیدلیب.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500