رژێمی سوریا پێشڕەویکردووە بۆ ناو نەمرود بۆ گرتنەوەی لەدەست "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، بەڵام رۆژی پێنجشەممە (2 شوبات) پێشڕەویەکهی خاوبووهوە بەهۆی مینڕێژی ئەو شەڕکەرانەی داعشهوه کە پاشەکشێیان کردووە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
رژێمی سوریا و هێزەکانی هاوپەیمان بۆ ماوەی چەند هەفتەیەکە شەڕی داعش دەکەن بۆ گەیشتن بە نەمرود.
بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ، لە دواین هێرشدا بۆ گرتنەوەی شارەکە هێزەکانی رژێم رۆژی چوارشەممە چوونەناو سنورەکانی رۆژئاوی شارەکەوه و شەڕکەرانی داعشیان ناچارکرد پاشەکشێ بکەن بۆ ناو گەڕەکەکانی رۆژهەڵات.
سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی: "داعش پاشەکشێیکرد لە زۆر بهشی نەمرود دوای چاندنی مین لەسەرانسەری شارەکەدا. هێشتا چەند خۆکوژێكیش لە گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتدا ماون."
وتیشی هێزەکانی رژێم تا ئێستا نەیانتوانیوە بچنە ناوجهرگهی شارەکەوە یان بەشەکانی رۆژهەڵات یان شوێنە باناوبانگە تێکشکاوەکان کە زۆربەی باشوری رۆژئاوای شارەکە پێكدەهێنن.
عەبدولڕەحمان وتی: "هیچ چهكدارێكی داعش لە زۆربهی بهشه دێرینهكانی شارهكهدا نهماوه، بەڵام بەچڕی مینڕێژکراون."