ئوسترالییەك تۆمەتبارکرا سێشەممە (28 شوبات) بە یارمەتیدانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بۆ گەشەپێدانی چەکی پێشکەوتوو، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
فەرماندەی پۆلیسی فیدڕاڵی ئوسترالیا، ئەندرو کۆڵڤن، رایگەیاند کە هەیسەم زەهابی کارەباچی کە تەمەنی 42 ساڵە بەتەنیا کاریدەکرد.
کۆڵڤن وتی: "بانگەشەی ئەوە دەکەین گوایە کە ئەنتەرنێتی بەکارهێناوە بۆ خزمەتکردنی داعش. یەکەم بەهۆی لێکۆڵینەوە لە و دروستکردنی ئامێرێکی ئاگادارکردنەوەی لێزەری بۆ ئاگادارکردنەوە لە تەقەمەنی هاوێژراو لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە لە سوریا و عێراق."
وتیشی: "دووەم، بانگەشەی ئەوە دەکەین کە گوایە ئەو کەسە لێکۆڵینەوەی کردووە و سیستەمێکی موشەکی دیزاینکردووە بۆ یارمەتیدانی هەوڵەکانی داعش لە پێشخستنی تواناکانیاندا بۆ ئاڕاستەکردنی موشەکی دوورهاوێژ."
زەهاب چووە بەردەم دادگا بە تۆمەتی دوو هێرشی دەرەکی کە سزاکەی زیندانی هەتاهەتاییە. تۆمەتەکانی رەتکردەوە و دووبارە دێتەوە بەردەم دادگا لە 8 ئازاردا.
بەپێی راپۆرتەکان زەهاب، کە لە ئوسترالیا لەدایكبووە، گومانی ئەوەی لەسەرە کە لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ تۆڕێكی پەیوەندیدار بە داعشەوە.