هێزەکانی عێراق رۆژی پێنجشەممە (23 شوبات) چەند بەڵگەنامەیەکیان دۆزیەوە لەناو حەشارگەیەکی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)دا لە گەڕەکی زهور کە بانگه‌شه‌ده‌كات بۆ کوشتنی ئەو رۆشنبیر و زانایانەی گروپەکە رەتدەکەنەوە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، نەجمەدین کەریم جبوری، بە دیارونای وت.
جبوری وتی: "داعش زیاتر لە 100 پیاوی ئایینی و خەڵکی ئەکادیمی و رۆشنبیری کوشتووە لە موسڵ کە رەتیانکردۆتەوە به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كانیه‌وه بچن و گروپەکەش بە مەترسییەکی راستەقینەی داناون."
جبوری وتی ئه‌و بەڵگەنامانه‌ی لە حەشارگەیه‌كی داعشدا دۆزراونه‌ته‌وه "پشتڕاستیده‌كه‌نه‌وه كه پێویستی هه‌بووه به کوشتن"ی رۆشنبیران "چونکە دەبنە مەترسییەکی راستەقینە بۆ پرۆژەی گروپە تیرۆرستیەکە". "هه‌ربۆیه‌ش داعش هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ناوبرد كه بانگه‌وازه‌كان و ئایدیۆلۆژیاكه‌یان ره‌تده‌كرده‌وه."
وەزارەتی ناوخۆ رۆژی هەینی (24 شوبات) رایگەیاند کە هه‌روه‌ها هێزەکانی عێراق 18 جەنگاوەری داعشیان دەستگیرکرد کە خۆیان حەشاردابوو لە بەشی تازه‌ڕزگاركراوی رۆژهەڵاتی موسڵدا.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا وتی کە چەند کەسێکی داواکراو دەستگیرکراون لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنیندا لە گەڕەکی قاهیرەی رۆژهەڵاتی موسڵ.
راگەیەندراوەکە وتی: "ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجامدرا بە پشتبەستن بە زانیاری نهێنی و هاوکاریی دانیشتوان کە ئازاریان چەشتووە لەدەست تاوانەکانی گروپە تیرۆرستیەکە لەماوەی دوو ساڵی رابردودا."