هێزەکانی عێراق رۆژی هەینی (24 شوبات) چوونە ناو گەڕەکێکی رۆژئاوای موسڵهوه، بۆ یەکەمین جار لەوكاتهوهی هێرشێکی گەورە لە تشرینی یەکەم دهستیپێكرد بۆ گرتنەوەی شارەکە لەدەست "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش).
پێشڕەوەی بۆسەر مهئمون، کە گەڕەکێکی پچوکە لە قەراخی باشوری رۆژئاوای موسڵ، دوای ئەوە هات کە هێزە سەربازیەکانی حکومەت فڕۆکەخانەکەیان گرتهوه، کە رێگە خۆشدەکات بۆ دەستڕاگەیشتن بە شارەکە لە باشورەوە، ههروهها بنکەیەکی سەربازیش لەو نزیكانە.
فەریق سامی عەریزی لە هێزەکانی دژە تیرۆر وتی: "هێرشمانکرد و بەتەواوی بنکەی سهربازیی غەزلانیمان کۆنتڕۆڵکرد، تەل رەییانیشمان گرت... و هێرشیشدەکەینە سەر گەڕەکی مهئمون."
عهریزی بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت لە نزیك ئهو بهرهیهی شهڕهوه كه شەڕکەرانی داعش هێرشیانکردۆتە سەر هێزەکانی ئهم لەڕێگەی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوهوه لە تەل رەییان، کە گوندێکە لە دەرەوەی موسڵ، ههروهها سێ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراویشی تریش لەوێ دۆزرانەوە.
وتیشی هێزەکانی دژە تیرۆر هیچ زیانێکیان نەبووە لەوکاتەوەی هێرشە نوێیەکە یەکشەممە دەستیپێکرد بۆ سەر رۆژئاوای موسڵ.
وتی بەڵام هەندێ شەڕکەر برینداربوون بەهۆی درۆنی تەقەمەنی هەڵگرهوه کە داعش بەزۆری پەنای بۆدەبات لەم چەند هەفتەیەی دواییدا.
عەمید عەباس جبوری لە یەکە تایبەتەکانی وەڵامدانەوەی خێرای سەر بە وەزارەتی بەرگری کە فهرماندهیی هێرشەكه دەکەن، وتی: "دەتوانم ئەوە پشتڕاستبکەمەوە کە فڕۆکەخانەکە بەتەواوی کۆنتڕۆڵکرا."
شەڕکەرانی داعش بەرگرییەکی کەمیان کرد لە فڕۆکەخانەکە و بنکەی غەزلانی نزیك ناوچەکە، کە ناوچەی کراوە و چۆڵن چونکە بۆ ئەوان قورسە بەرگری بکەن بەرامبەر ئەو هێزە زەبەلاحەی جێگیرکراوە لەلایەن بەغدا و هاوپەیمانانەوە.