کۆچبەرێکی سوریی چوارشەممە (22 شوبات) دادگاییکرا لهسهر ئهوهی گوایه 20 سەربازی برینداری رژێمی لە وڵاتەکەی خۆیدا كوشتووه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
حوزەیرانی رابوردوو کەسێکی تەمەن 27-ساڵان دەستگیرکرا لە کەمپێکی ئاوارەکان لە خۆرئاوای نەمسا دوای ئەوەی هاونیشتیمانییەکی سوریی خهبهری لێدا.
گومانلێكراوهكه تۆمەتبارکراوە بە 20 کەیسی "کوشتن وهك تاوانی تیرۆر" و گەر تاوانهكانی بهسهردا ساغ بێتهوه روبەڕوی زیندانی هەتاهەتایی دەبێتەوە.
بەگوێرەی میدیای نەمسا، ئەو تۆمەتبارە شانازی کردووە بە تەقەکردن لە پیاوانی بێچەکی برینداری رژێمی سوریا لای هاوڕێ پەناهەندەکانی.
دوای دەستگیرکردنی، گومانلێکراوەکە سەرەتا دانینا بە کوشتارەکانی 2013-2014 لە شاری حومسی خۆرئاوا و ناوچەی دەوروبەری، بەڵام دواتر دانپێدانانەکەی کشاندۆتەوە.
نەمسا ناتوانێت پیاوەکە رادەستی سوریا بکاتەوە بۆ دادگاییکردنی بەهۆی شەڕی ناوخۆی خوێناوی شەش ساڵەی وڵاتهكهوه.