هه‌واڵه‌كانی عێراق

130 کەس لە سوریا کوژران لە پێکداداندا لەگەڵ لایەنگرانی داعش

زیاتر لە 130 کەس، کە بەزۆری شەڕکەر بوون، کوژران لە سێ رۆژدا لە شەڕی نێوان توندڕەوانی نزیك لە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لەگەڵ شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆندا لە باشوری سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس چوارشەممە (22 شوبات) رایگەیاند.

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند لە پێکدادانەکاندا سوپای خالید بن وەلید -- کە بەیعەتیان بە داعش دا ساڵی رابردوو -- روبەڕوی گروپە ئیسلامیە توندڕەوەکان بووەتەوە، لەنێویاندا ئەحرار ئەلشام.

لانیکەم 132 کەس کوژراون لە شەڕەکەدا کە لە پارێزگای دەرعەی نزیك سنوری ئەردەن رویدا.

پێکدادانەکە لەلایەن سوپای خالید بن وەلیدەوە ده‌ستیپێكرد لەگەڵ هێرشکردنە سەر شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن لە باشوری رۆژئاوای پارێزگاکەدا.

گروپی لایەنگری داعش لەوکاتەوە دەستیگرتووە بەسەر سێ شوێندا، لەناویاندا سەحیم جۆلان لە نزیك سنور و گردێك کە بەسەر شارۆچکەی نەوای ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆندا دەڕوانێت، لەگەڵ هەوڵدانی بۆ فراوانکردنی هەژمونی لە ناوچەکەدا.

پارێزگای دەرعە، لانکەی راپەڕینەکەی 2011 دژی رژێمی سوریا، بەزۆری لەژێر دەستی ئۆپۆزسیۆندایە، بەڵام هێزه‌كانی سەر بە رژێم و داعشیش لە ناوچەکەدا بوونیان هەیە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500