نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا پێنجشەممە (23 شوبات) دەستی بە راوێژ کرد لەگەڵ لایەنە ناکۆکەکان لە شەڕی شەش ساڵەی سوریادا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
ستیفن دی میستورا دەستیکرد بە کۆبوونەوە لەگەڵ رژێمی سوریا و شاندەکانی ئۆپۆزسیۆن لە جنێف بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی ئەجێندا و شێوازی یەکەم گفتوگۆکانی ئاشتی کە نەتەوە یەکگرتووەکان رێکیخستووە لە 10 مانگی رابردوودا.
لیژنەی باڵای دانوسانی ئۆپۆزسیۆن چوارشەممە رایگەیاند کە دانوسانی راستەوخۆی لەگەڵ رژێم دەوێت، بەڵام دەبێت هەردوولا قایل بن.
نە سەرۆکی شاندی رژێم بەشار جەعفەری و نە سەرۆکی تیمی ئۆپۆزسیۆن ناسر حەریری قسەیان کرد لەکاتی گەیشتنیان بە نووسینگەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو شارەی سویسرا.
دی میستورا وتی پلانی داناوە بۆ رێکخستنی کۆبووەنەیەکی کراوە لە کۆتایی رۆژدا و بەبەشداریی هەردوولا، بەڵام دانی بەوەدانا کە دەرفەتی پێشكەوتن سنووردارە.
وتی، "پێشبینی پێشكهوتنێكی دیار دەکەم؟ نەخێر، چاوەڕێی پێشبینی دیار ناکەم،" ئاماژەی بەوە کرد کە "جووڵه" بهرهو گفتوگۆی زیاتر باشترین ئەگەرە کە هیوای بۆ بخوازرێت.