هه‌واڵه‌كانی عێراق

لایەنە ناکۆکانی سوریا گەیشتنە جنێڤ بۆ وتوێژ

لایەنە ناکۆکەکانی سوریا گەیشتنە جنێڤ چوارشەممە (22 شوبات) بۆ وتوێژی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە شەڕی شەش ساڵەی سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

چاوەڕواندەکرا کە دانوسانکارانی رژێم و شاندەکانی ئۆپۆزسیۆن بگەنە ئەو شارەی سویسرا رۆژێك پێش دەستپێکردنەوەی وتوێژەکان دوای وەستانێکی 10 مانگی.

ئۆپۆزسیۆن لە دواین گەڕی وتوێژەکان کشایەوە وەك ناڕەزایی دژی زیادبوونی خوێنڕشتن و سێشەممە هۆشداریدا کە پێشێلکاریەکانی ئاگربەستەکە بۆ جارێکی تر بوونەتە کۆسپی سەرەکی.

راوێژکاری لیژنەی باڵای دانوسانی ئۆپۆزسیۆن، یەحیا ئەریدی، وتی: "کۆسپەکان رونن و یەکێك لەوانە ئەوەیە کە هیچ بەرەوپێشچونێك نیە لە بەهێزکردنی ئاگربەستەکەدا."

نوسینگەی ناوبژیوانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستیڤن دی میستورە، سێشەممە رایگەیاند کە وتوێژەکە بەردەوام دەبێت لە تەرکیزکردنەسەر "گواستنەوەی سیاسی."

40 رێکخراوی مافی مرۆڤ داوایانکردووە کە وتوێژەکان تەرکیزبکەنە سەر کۆتایهێنان بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ کە خاسیەتی شەڕەکەیە.

لاما فاکی لە رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا وتی: "یەکێك لە ئامانجە سەرەکیەکانی وتوێژی جنێڤ دەبێت بۆ کۆتایهێنان بێت بە پێشێلکاریەکان دژی سوریەکان کە روبەڕوی بۆردومانکردن، هێرشی کیمیایی، برسێتی، گرتنی نایاسایی و تۆقاندن بوونەتەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500