هه‌واڵه‌كانی عێراق

هاوپەیمانی عەرەب-کورد پێشڕەویدەکات دژی داعش لە دێرەزوور

هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی عەرەب-کورد چەندین گوندیان گرت لە رۆژهەڵاتی سوریا سێشەممە (21 شوبات) لە هێرشێكدا بۆ گەمارۆدانی رەققەی پێگەی بەهێزی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

فەرماندەی مەیدانی، دژوار خەبات، وتی کە هێزەکانی سوریای دیموکرات هێرشێکی گەورەیان ئەنجامدا لە پارێزگای دێرەزوور وەك بەشێك لە پێشڕەویان بەرەو رەققە.

خەبات لە مەکمەنە کە دەکەوێتە سەر رێگایەکی سەرەکی بەدوری نزیکەی 100کم لە رۆژهەڵاتی شاری رەققە وتی: "ئامانجمان بڕینی رێگەی رەققە و گەمارۆدانی داعشە. ئێمە 15 گوندمان ئازاکردووە."

خەبات وتی داعش خۆکوژی بۆمبڕێژکراوی دەنارد بەڵام نەیتوانیوە هێرشەکە خاوبکەنەوە کە لەلایەن هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانانەوە پاڵپشتی دەکرێت.

هێزەکانی سوریای دیموکرات بنکەیەکی خۆیان لەسەر گردێك دروستکرد سێشەممە لە شارۆچکەی مەکمەنە، خەندەقیشیان بەدەوردا لێدا بۆ رێگریکردن لە گەیشتنی خۆکوژ یان ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو.

ئەبو خەولە کە سەرپەرشتی هێزێکی تایبەتی 1,700 کەسی دەکات لە ئەنجومەنی سەربازی دێرەزوور کە پێکهاتەیەکی عەرەبی هێزەکانی سوریای دیموکراتە وتی: "ئێمە چوینەتە ناو یەکەم گوندی پارێزگای دێرەزوورەوە."

خەولە وتی: "چونەناوەوەی ئێمە بۆ ناو دێرەزوور موفاجەئەیەکی گەورە بوو (بۆ داعش) و موفاجەئەی زیاتریش بەڕێوەیە."

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند کە پێشڕەویەکانی سێشەممە "گەورەترین پەلاماری" هێزەکانی سوریای دیموکرات بوو تاکو ئێستا بۆ ناو پارێزگای دێرەزوور.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500