هه‌واڵه‌كانی عێراق

شەڕی ناوخۆی توندڕەوان پارێزگای ئیدلیبی سوریا هەراساندەکات

جوند ئەلئەقسا 41 شەڕکەری بەرەی نوسرەو باڵە هاوپەیمانەکانی کوشت هەفتەی رابردوو لەکاتی شەڕی ناوخۆ لەنێوان ئەو دوو گروپە توندڕەوەدا لە پارێزگای ئیدلیبی سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس هەینی (17 شوبات) رایگەیاند.

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند کە جوند ئەلئەقسا شەڕکەرەکانی گرتوو و گولـلەبارانیکردن لە شارۆچکەی خان شێخان دوشەممەی رابردوو.

روانگەکە رایگەیاند کە ژمارەی کوژراوان هەینی پشتڕاستکرایەوە دوای شەڕێکی سەخت لەنێوان ئەو باڵانەدا.

لەماوەی هەفتەی رابردودا، جوند ئەلئەقسا گیریخواردووە بەهۆی پێکدادان لەگەڵ بەرەی نوسرە ، کە ئێستا بە فەتح ئەلشام ناسراوە، دوایئەوەی ئاژاوە سەریهەڵدا لەنێوانیاندا لەسەر سەپاندنی هەژمونگەرایی لە ئیدلیبدا.

بەرەی نوسرە هاوشانی چەند گروپێکی هاوپەیمان دەجەنگێت وەك بەشێك لە هاوپەیمانی تەحریر ئەلشام و پێکدادانەکان بڵاوبونەتەوە لە ئیدلیبەوە بۆ پارێزگای حەمای هاوسنور.

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند کە پێکدادانەکان 125 شەڕکەریان کوشتووە لەهەردوولا، لەنێویاندا گوللـەبارانکردنی 41 کەس لەلایەن جوند ئەلئەقساوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500