هه‌واڵه‌كانی عێراق

مێرمنداڵێکی سوری دادگایی دەکرێت لە ئەڵمانیا بەهۆی پیلانی تەقینەوەیەك

پەنابەرێکی 16 ساڵەی سوری دادگاییکرا لە ئەڵمانیا دوشەممە (20 شوبات) بە تۆمەتی پلاندانانی هێرشێکی بۆمبی بەناوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

هەرزەکارەکە لە کەمپێکی پەنابەران دەستگیرکرا لە رۆژئاوای کۆڵن لە مانگی ئەیلولدا و دەسەڵاتداران بە "مەترسیەکی جددی" ناوزەندیانکرد.

پۆلیس لەوکاتەدا رایگەیاند کە مۆبایلی گومانلێکراوەکە ئەوەی پیشانداوە کە لە پەیوەندیدابووە لەگەڵ داعشێك لە دەرەوە و خواستی دەربڕیوە بۆ ئەنجامدانی هێرشێك.

داواکاری گشتی رایگەیاند کە لێکۆڵەران نامەی ئاڵوگۆڕی ئۆنڵاینیان لەسەر مۆبایلەکەدا دۆزیەوە کە "تەواوی رێنماییەکانی" تێدابوو بۆ دروستکردنی تەقەمەنی.

ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی دی پی ئەی بە ئاماژەدان بە نوسراوی تاوانباکردنەکە رایگەیاند کە ئەو ئەفسەرانەی شوێنی حەوانەوەی مێرمنداڵەکەیان پشکنیوە چەند ئامێرێکیان دۆزیوەتەوە کە دەتوانرێت بۆ ئامادەکردنی بۆمب بەکاربێت.

دادگای دادوەری شاری کۆڵن، کە بڕیارە تا 20 ئازار بەردەوام بێت، لە پشت دەرگا داخراوەکاندا ئەنجامدرا چونکە تۆمەتبارەکە منداڵە.

ئەگەر تاوانباربکرێت، روبەڕوی سزای لانیکەم پێنج ساڵ زیندانی دبێتەوە بەپێی یاسای سزادانی هەرزەکاران.

ئەو کەسە خرایە ژێر چاودێری پۆلیس دوایئەوەی دانیشتوان و فەرمانبەرانی کەمپی پەنابەران لە شوێنی مانەوەی ئەو هۆشدارییاندا لە ئەگەری رادیکالبوونی لە مزگەوتێکی ناوچەکەدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500