هه‌واڵه‌كانی عێراق

راپۆرتێك: شەڕی گەندەڵی یارمەتی تێکشکاندنی داعش دەدات

حکومەتەکان دەبێت هەوڵەکانیان یەکبخەتن بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی ئەگەر دەیانەوێت توندڕەوی تێکبشکێنن وەك "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی سێشەممە (21 شوبات) هۆشداریدا.

لە راپۆرتێکی 44 لاپەڕەییدا بە ناوی "The Big Spin" رێکخراوە چاودێرییەکە رایگەیاند کە کردەوەی گەندەڵی لە وڵاتانی وەك عێراق، لیبیا و نێجیریا زەوی بەپیت دابیندەکەن بۆ توندڕەوان، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە.

راپۆرتەکە وتی: "گەندەڵی بەهێزترین چەکە لە جبەخانەی توندڕەی توندوتیژیدا."

راپۆرتەکە رایگەیاند کە گروپە توندڕەوەکان سود لە توڕەیی خەڵك وەردەگرن لەکاتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتدا وەك رێگایەك بۆ بەتوندڕویکردن و کارکردن لەگەڵیاندا. هەروەها بەرپرسە گەندەڵەکان و پەیوەندیەکانیان بەکاردەهێنن بۆ تاوانی رێکخراو و ئاسانکاری بۆ پێدانی هاوکاری دارایی و سەربازی.

راشیگەیاند کە دەزگاکانی دەوڵەت فشەڵ دەکات کە پێویستە چاودێری هێزە توندڕەوەکان بکەن.

راپۆرتەکە وتی کە هێرشە ئاسمانیەکان دژی داعش لە عێراق و سوریا و هێرشی هاوشێوە دژی توندڕەوان "بەتەواوی بەس نیە" بۆ بنیاتنانی سەقامگیری درێژخایەن، کە پێویستی بە حکومەتی بەرپرسیارانە هەیە.

وتیشی: "جوڵانەوەی توندڕەوی وەك داعش کاتێك سەرهەڵدەدەن کە خەڵك هەموو باوەڕیان لەدەستدەدەن بەو خەڵکانەی لە دەسەڵاتدان -- کاتێك بەرپرسان سود وەردەگرن لە ئازاری زۆربەی خەڵکەکە، کاتێك پۆلیس خەڵك دەچەوسێنێتەوە لەبری پاراستنیان و کاتێك دەرفەتە ئابوریەکان تەرخاندەکرێن لە بەرژەوەندی چەند کەسێكی دیاریکراو."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500