هه‌واڵه‌كانی عێراق

بەرپرسان: تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی گەورەی بۆمبڕێژکراو 45 کەس دەکوژێت لە بەغدا

تەقینەوەیەکی گەورە بەهۆی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە کە خۆی خزاندە ناو بازاڕێکی ئۆتۆمبێلی دەستی دووەوە لە باشوری بەغدا سێشەممە (16 شوبات) بووە هۆی کوژرانی لانیکەم 45 کەس لە کوشندەترین هێرشی هاوشێوە ئەمساڵدا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

ئاژانسی پروپاگەندەی ئەعماقی سەر بە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، کە نزیکەی سەرجەم هێرشی هاوشێوەی ئەمدواییانەی لەئەستۆگرتووە، هەواڵی تەقینەوەکەی بڵاوکردەوە.

ڤیدیۆی تۆمارکراو بە مۆبایل کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکرایەوە گواستنەی تەرم و خاپووربونيکی گەورەیان پیشاندا لە گەڕەکی بەیاع کە تەقینەوەکەی لێئەنجامدرا نزیکەی کاتژمێر 4:15 پاشنیوەڕۆ.

وتەبێژی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە راگەیەندراوێکدا وتی: "هێرشێکی تیرۆرستی لەرێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە ناوچەیەکی نزیك کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی کردە ئامانج لە بەیاع و بووە هۆی کوژرانی 45 کەس."

بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆ هەمان ژمارەی بڵاوکردەوە و وتی لانیکەم 60 کەسیش برینداربوون.

وتیشی کە خزمەتگوزارییەکانی فریاگوزاری بە زەحمەت دەیانتوانی لەگەڵ گەورەیی هێرشەکەدا هەڵبکەن و هۆشداریدا کە ژمارەی قوربانیان رەنگە بەرزبێتەوە.

تەقینەوەکە لە هەمان ئەو گەڕەکەی بەیاع رویدا لە باشوری بەغدا کە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لانیکەم شەش کەسی کوشت رۆژی سێشەممە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500