هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشی موشەکی داعش 2 خوێندکاری کچ دەکوژێت لە موسڵ

هێرشێکی موشەکی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) کە قوتابخانەیەکی کردە ئامانج لە رۆژهەڵاتی موسڵ پێنجشەممە (16 شوبات) دوو خوێندکاری کچی کوشت، پۆلیسی عێراق لە پارێزگای نەینەوا بە دیارونای راگەیاند.

موقەدەم ئەحمەد حەمید عوبەیدی لە پۆلیسی موسڵ وتی: "سێ موشەك ئاراستەی قوتابخانەی خەنسا کران لە گەڕەکی جەزیرە لە ناوەڕاستی رۆژهەڵاتی موسڵ، کە بووە هۆی کوژرانی دوو خوێندکار و برینداربوونی شەشی تر و بریندارکردنی مامۆستاکەیان بە سەختی."

عوبەیدی بە دیارونای وت: "داعش بەپێی راپۆرتەکان بۆردومانی قوتابخانەکان دەکات بۆ رێگەگرتن لە گەڕانەوەی ژیان بۆ باری ئاسایی لە ناوچە ئازادکراوەکان."

ئەمە دووەم هێرشی هاوشێوەیە بۆ سەر قوتابخانەیەك لە رۆژهەڵاتی موسڵ لە یەك هەفتەدا.

عوبەیدی وتی: "فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چاودێری موشكهاوێژەکان دەکەن لەو بەری دیجلە کە داعشی لێیە و لەڕاستیدا ژمارەیەك موشكهاوێژیان تێکشکاندووە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500