هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەرەو ئەستانە بەڕێدەکەوێت بۆ وتوێژ

بەرپرسانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەڕێگاوەبوون بۆ پایتەختی کازاغستان چوارشەممە (15 شوبات) بۆ وتوێژی نوێ سەبارەت بە جێبەجێکردنی ئاگربەستێکی هەستیاری شەش هەفتەیی کە بڕیارە سێشەممە دەستپێبکات، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

وتەبێژ، یەحیا ئەریدی، بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "ئێمە ئێستا بەرەو ئەستانە دەڕۆین وەك وەفدی فەرمی ئۆپۆزسیۆن." وتیشی کە لەگەڵ نوێنەرانی روسیا و تورکیا و نەتەوە یەکگرتووەکاندا كۆده‌بنه‌وه‌.

وەفدەکە دوبارە لەلایەن محەمەد عەلوشەوە سەرۆکایەتی دەکرێت کە بەرپرسێکی جەیش ئەلشامە، بەڵام "بچوکتر" دەبێت لەوەی گه‌ڕی پێشوو.

رێکكەوتنی ئاگربەستەکە کە لە کانونی یەکەمدا ئەنجامدرا دەبێتە تەوەری سەرەکی وتوێژەکانی ئەستانە.

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا، ستیڤن دی میستورە، وتی بەشداری کۆبونەوەکەی سێشەممە ناکات بە شەخسی بەڵام نوسینگەکەی لەلایەن "تیمێکی تەکنیکیەوە" نوێنەرایەتی دەکرێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500