هێزەکانی عێراق، بە پشتیوانی هۆزەکان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، توندڕەوەکانیان كرده دهرهوه لە ناوچەی سەکرانی پارێزگای ئەنباردا و گوندێکی ستراتیجیان گرتەوە لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار چوارشەممە (15 شوبات) رایگەیاند.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، لیوا مەحمود فەلاحی، بە دیارونای وت کە هێزەکانی عێراق "سەکرانیان بەتەواوی گرتۆتەوە لەگەڵ گوندێکی نزیك ناوچەکە لەسەر روباری فوڕاتدا، لە رۆژئاوای ئەنبار."
فەلاحی وتی: "داعش زیاتر لە 50 تیرۆرستی لەدەستدا و چەندین ئۆتۆمبێل و چەكی جۆراوجۆر و کەلوپەلیش دەستیانبەسەرداگیرا لە هێرشەکەدا."