هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوە یەکگرتووەکان: وتوێژی دواخراوی ئاشتی سوریا هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکاتەوە

وتوێژی دواخراوی ئاشتی بە سپۆنسەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئامانجی کۆتاییهێنان بە جەنگی سوریا له‌ 23 شوبات دەستپێدەکاتەوە لە ڤیەننا، چەند رۆژێکی کەم دوای ئەو وادەیەی پێشتر پلانی بۆ دانرابوو، ئاژانسی فرانس پرێس دوشەممە (13 شوبات) رایگەیاند.

ئەو راگەیاندنە لەلایەن نوسینگەی نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دوای ئەوە دێت کە رۆژێك پێشتر ئۆپۆزسیۆنی سوریا شاندێكی 21 ئەندامیی راگەیاند بۆ خولی نوێی وتوێژەکان کە دەبوایە 20 ی مانگ دەستپێبکات.

نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستافان دی میستورا، پێشتر دواخستنی وتوێژەکەی راگەیاندبوو لە 8 شوبات بۆ 20 شوبات بۆ پێدانی کاتی زیاتر بە ئۆپۆزسیۆن بۆ خۆئامادەکردن.

شانده‌كان کە نوێنەرایەتیی رژێمی سوریا و ئۆپۆزسیۆن دەکەن دەگەنە ڤیەننا لە 20 شوباتدا بۆ "راوێژکردنی پێشوەختە" لەگەڵ نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا و دانوسانیش لە 23 شوبات دەستپێدەکات.

پێش دەستپێکردنی وتوێژی ڤیەننا، کازاخستان ئۆپۆزسیۆنی سوریا و بەرپرسانی رژێمی بانگهێشتکردووە بۆ گەڕانەوە بۆ ئەستانەی پایتەختی وڵاتەکە لەم هەفتەیەدا. کۆبونەوەکەی ئەستانەی مانگی رابردوو کۆتایی هات بەبێ هیچ چارەسەرێك.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500