به‌رپرسێكی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دیمه‌شق هۆشداریی دا له "كاره‌ساتێكی مرۆیی چاوه‌ڕوانكراو" له چوار شارۆچكه‌ی سوریادا و بانگه‌وازی كرد بۆ رێگه‌دانی ده‌ستبه‌جێ به كۆمه‌ك بۆ 60,000 دانیشتوان، ئاژانسی فرانس پرێس رۆژی سێشه‌ممه (14 شوبات) رایگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كی دره‌نگانێكی دووشه‌ممه‌دا رێكخه‌ری مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سوریا، عه‌لی زه‌عته‌ری، هۆشداریی دا له هاتنه‌كایه‌ی بارودۆخێكی سه‌خت له زه‌به‌دانی، مه‌دایه، فوعه و كه‌فرایه.
شارۆچكه‌كانی زه‌به‌دانی و مه‌دایه له پارێزگای دیمه‌شق له‌لایه‌ن رژێم و هه‌وادارانیه‌وه گه‌مارۆدراون، له‌كاتێكدا فوعه و كه‌فرایه له‌ژێر گه‌مارۆی ئۆپۆزسیۆندان.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه "60,000 كه‌سی بێ‌تاوان له‌و شارۆچكانه‌دا گیریانخواردووه له ئه‌ڵقه‌یه‌ك له توندوتیژی و بێبه‌شیدا كه تێیدا كه‌مخۆراكی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی پزیشكی زاڵه".
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "بارودۆخه‌كه كاره‌ساتێكی مرۆیی چاوه‌ڕوانكراوه. پرێنسیپی رێگه‌دانی ئازاد به‌و كه‌سانه‌ی پێویستیانه، ده‌بێت ئێستا جێبه‌جێبكرێت و به‌بێ دووباره‌كردنه‌وه‌ی بانگه‌شه‌كان."
زه‌عته‌ری وتی بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتربووه به‌هۆی رێكکه‌وتنێكه‌وه كه ئه‌وه ده‌سه‌پێنێت هیچ كۆمه‌كێك رێی پێ نادرێت بۆ مه‌دایه و زه‌به‌دانی ئه‌گه‌ر رێنه‌درێت به كۆمه‌ك بۆ فوعه و كه‌فرایه و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه.
به‌یاننامه‌كه وتیشی دواهه‌مین رێپێدان به كۆمه‌كی مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌م چوار شارۆچكه‌یه له تشرینی دووه‌مدا بوو.