هه‌واڵه‌كانی عێراق

وەزیری بەرگری: 2017 دەبێتە کۆتایی داعش لە عێراق

هێزەکانی عێراق بەمزوانە دەستدەکەن بە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی رۆژئاوای موسڵ لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، وەزیری نوێی بەرگری عێراق سێشەممە (14 شوبات) بە دیارونای وت.

عیرفان حەیالی وتی: "ئەو پلانەی کە دانراوە گەرەنتی سەرکەوتنێکی خێرا دەکات بە کەمترین زیان، لەکاتێکدا سەلامەتی خەڵکی مەدەنیش دەپارێزێت."

حەیالی وتی: "زۆربەی شارۆچکەکانی نەینەوا لەژێر دەستی هێزە عێراقیەکاندان و داعش لە داڕوخانێکی گەورەدایە،" ئاماژەشیدا بەو رۆڵە گەورەیە کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەیگێڕێت لە پشتیوانیکردنی ئۆپەراسیۆنەکاندا بۆ گرتنەوەی موسڵ.

وتیشی: "2017 ئەو ساڵە دەبێت کە داعش تێکدەشکێت و هەژمونی بەسەر شارەکانی [عێراقدا] بۆ هەتاهەتایە کۆتاییدێت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500