نزیکەی 70 شەڕکەر لە دوو گروپی تونڕەوی هاوپەیمانی پێشوو کوژراون لە بەربەرەکانێی نێوانیاندا لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە باکوری سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس سێشەممە (14 شوبات) رایگەیاند.
پێکدادانەکانی نێوان بەرەی نوسرە، کە ئێستا بە بەرەی فەتح ئەلشام ناسراوە، باڵی توندڕەوی جوند ئەقسا، بەیانیی دوشەممە روویدا دوابهدوای توندوتیژیەکان بۆ هەژمونگەرایی لە پارێزگای ئیدلیبی باکوری رۆژئاوادا.
روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند کە پێکدادانەکان روویاندا دوای ئەوەی جوند ئەقسا هێرشێکی خۆکوژیی ئەنجامدا بۆسەر بارەگای بەرەی نوسرە لە ئیدلیب، کە بووە هۆی کوژرانی نۆ کەس.
ژمارەی کوژراوان ئێستا بەرزبۆتەوە بۆ 69 کەس لە هەردوو لایەن لە پێکدادانی قورس و لەسێدارەداندا و شەڕەکەش بڵاودەبێتەوە بەرەو پارێزگا حەمای دراوسێشی.
سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی: "شەڕهکە لەنێوان سەرکردە سەربازیەکاندایە، ئەمە شەڕێکە بۆ هەژمونگەرایی."