هه‌واڵه‌كانی عێراق

پۆلیس: ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو 6 کەس دەکوژێت لە بەغدا

ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەیەکی پیشەسازی لە باشوری بەغدا تەقییەوە سێشەممە (14 شوبات)، کە بووە هۆی کوژرانی لانیکەم شەش کەس، پۆلیسی عێراق رایگەیاند.

موقەدەم فەلاح تالیب سودانی بە دیارونای وت کە تەقینەوەکە بە ئۆتۆمبێلێکی پارککراو ئەنجامدراوە لە ناوچەیەکی پیشەسازی لە نزیك دوکانێکی فیتەریی ئۆتۆمبێل لە گەڕەکی بەیاع.

سودانی وتی کە لانیکەم شەش کەس کورژاون و 13 کەسیش برینداربوون، لەناویاندا دوو منداڵ.

هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی رانەگەیاندووە لە تەقینەوەکە.

"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بەرپرسیارێتی نزیکەی سەرجەم هێرشە خۆکوژیەکان عێراقی گرتۆتە ئەستۆ.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500