هه‌واڵه‌كانی عێراق

باوکێك کوڕە داعشەکەی رادەستی پۆلیس دەکات لە ئەنبار

ئەندامێکی چالاکی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دەستگیرکرا دوای ئەوەی باوکەکەی پۆلیسی ئاگاداركرده‌وه‌ لە شوێنەکەی، پۆلیسی عێراق لە پارێزگای ئەنبار دوشەممە (13 شوبات) رایگەیاند.

عەقید محەمەد عەسافی لە پۆلیسی ئەنبار وتی: "پۆلیس پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە پیاوێکەوە پێگەیشت کە کوڕەکەی ئەندامێکی داعش بوو، وردەکاریی شوێنەکەشی بە پۆلیس دا."

عەسافی بە دیارونای وت: "لە ئێمە پاڕایەوە کە کوڕەکەی دەستگیربکەین بۆ ئەوەی چیتر خەڵکی بێتاوان نەکوژێت."

وتیشی تۆمەتبارەکە داواکراو بوو بەتۆمه‌تی تاوانی پەیوەندیدار بە تیرۆریزمەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500