هه‌واڵه‌كانی عێراق

قاسمی توندڕەوی فەرەنسی کرایە ئامانجی هێرشە ئاسمانیەکان لە موسڵ

رەشید قاسمی توندڕەوی فەرەنسی، کە تۆمەتبارکرابوو بە هاندانی چەندین هێرش لە فەرەنسا، کرایە ئامانجی هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان لە نزیك موسڵ، بەڵام مردنی تا ئێستا پشتڕاستنەکراوەتەوە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، پەنتاگۆن، هەینی (10 شوبات) رایگەیاند.

بە گوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەندین دەزگای میدیایی فەرەنسا مردنی قاسمیان بڵاوکردەوە.

وتەبێژی پەنتاگۆن، ئادریان رانکاین-گاڵۆوەی، وتی: "دەتوانین ئەوە پشتڕاستبکەینەوە کە رەشید قاسم، ئەندامێکی باڵای "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە نزیك موسڵ لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە 72 کاتژمێری رابردودا."

رانکاین-گاڵۆوەی وتی: "ئێمە ئێستا هەڵسەنگاندن بۆ ئەنجامی هێرشەکە دەکەین زانیاری زیاتر بڵاودەکەینەوە کاتێك دەستمانکەوت."

بەرپرسێکی باڵای پاریس لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژە تیرۆر بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت، بەو مەرجەی ناوی بڵاونەکرێتەوە، کە هیچ "پشتڕاستکردنەوەیەکی ورد" سەبارەت بە مردنی ئەو کەسە بەردەستنیە، بەڵام ئەگەرێکی زۆر هەیە.

قاسم، کە تەمەنی له‌ ده‌وروبه‌ری 30 دایە، پێدەچێت لەپشت هێرشێکی ساڵی پاردا بووبێت کە پۆلیسێکی فەرەنسی و هاوکارێکی بە چەقۆ کوژران لەگەڵ هێرشێکی تر کە تیایدا قورگی قەشەیەك بڕدرا.

گوماندەکرێت ئەو کەسە ئه‌پلیكه‌یشنی ته‌له‌گرامی به‌نهێنیكراوی بەکارهێنابێت بۆ ئاراستەکردنی هێرشەکانی سەر فەرەنسا لە سنوری ژێردەستی داعشەوە له‌ عێراق یان سوریا.

قاسم کە بەرەگەز خەڵکی رۆوانی لە لۆیرێ ڤاڵی تۆمەتبارە بە رێبەریکردنی هێرشەکان لە سوریاوە بۆ فەرەنسا لەسەر هێڵی ئینتەرنێت حوکمی کوشتنی چەندین کەسی بڵاوکردۆتەوە.

قاسم کە جلوبەرگی سەربازی و سەرپێچی لەسەرە لەگەڵ ریشێکی درێژ لە ڤیدیۆیەکی پڕوپاگەندەی داعشدا دەرکەوت لە مانگی تەموزدا کە تێیدا دەستخۆشی لە هێرشبەرە بکوژەکەی سەر نیسی کرد کە بارهەڵگرێك بوو 86 کەسی کوشت لە 14 تەموز لە ساڵیادی باستیلدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500