هه‌واڵه‌كانی عێراق

لە هێرشێکی داعشدا بۆ سەر خوێندنگەیەك لە موسڵ خوێندکارێك کوژرا

ئەو موشەکانەی لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ەوە بە خۆرهەڵاتی موسڵەوە نرا خوێندکارێکی کوشت و شەشی تری بریندارکرد، پێنجشەممە (9 شوبات)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان عەمید یەحیا رەسوڵ بە دیارونای وت: "هێرشێكی موشەکیی داعش لە خۆرئاوای موسڵەوە خوێندنگەیەکی لە خۆرهەڵاتی موسڵ، گەڕەکی زوهور، کردە ئامانج، دوو رۆژ دوای ئەوەی خوێندنگەکە دەستی بەدەوام کردەوە لە ناوچەیەکی ئازادکراودا."

وتی: "موشەکێك کەوتە حەوشەی خوێندنگەکەوە، خوێندکارێکی کوشت و شەشی تری بریندارکرد."

رەسوڵ وتی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرپەرچی سەرچاوەی موشەکەکەیان دایەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500